ڕۆڵی وەهابییەتی سعوودی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سریلانکا

پۆلیسی سریلانکا کەسێکی بە تۆمەتی دەست هەبوون لە هێرشی تیرۆریستی ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە کە دەوترێت لە عەرەبستان وانەی ئایینی خوێندووە و لە ژێر کاریگەریی بیرۆکەی وەهابییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، بەرپرسانی ئەمنیی سریلانکا رۆژی هەینی لە دەستگیر کرانی بانگەشەکارێکی وەهابی بە تۆمەتی پەیوەندی بە "زەهران هاشم" داڕێژەری هێرشی تیرۆریستیی دوو حەوتەی ڕابردووی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا کە بە گوێرەی میدیاکان وانەی ئایینی لە عەرەبستان خوێندووە. هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەوبارەیەوە ئاشکرای کرد کە دەستگیر کرانی ئەو کەسە ڕۆڵی بەرچاوی وەهابییەکان لەو هێرشەدا بەرجستە دەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سریلانکا، کەسی گومان لێکراو ناوی "محەمەد ئەلیار" دامەزرێنەری ناوەندێک لە ژێر ناوی "ئیرشادی ئیسلامی" لە شاری موسڵمان نشینی "کاتانکۆدی"یه. لە ڕاگەیێندراوی رۆژی هەینی پۆلیسی سریلانکادا سەبارەت بەو کەسە هاتووە: زانیارییەکان نیسان دەدەن کە تۆمەتباری دەستگیر کراو پەیوەندیی نزیکی بە زەهران-ەوە بووە و مامەڵەی ماڵی لە گەڵدا ئەنجام داوە.

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە: ئەلیار لە پرۆگرامە ڕاهێنەرییەکانی گرووپێک لە خۆکوژانی بۆمبدانەر کە دوو حەوتە لەوە پێش و هاوکاتی جەژنی پاکی مەسیحییەکان لە هێرش بۆ سەر چەند کلێسە و هوتەلێدا بوونەتە هۆی کوژرانی ٢٥٠ کەس، دەستی بووە.

ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە پێگەی وەهابییەت لە سعوودییە، ڕوونی کردەوە کە ئەلیار لە ساڵی ١٩٩٠ و پاش دەرچوونی لە زانکۆی ئیسلامی محەمەد بێن مەسعوودی ڕیاز، ناوەندی ئیرشادی ئیسلامی کردەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی یەکێک لە دانیشتووانی شاری کاتانکۆدی ئەو ناوەندە ڕۆڵێکی کارای بووە لە پەرەسەندنی سەلەفی‌گەری لەو شارەدا.

هەروەها ڕۆیتێرز ئاشکرای کردووە کە بەشێک لە بوودجەی ناوەندی ئیرشادی ئیسلامی شاری کاتانکۆدی لە لایەن عەرەبستانی سعوودی و کوەیتەوە دابین دەکرێت.

شایانی باسە، تا ئیستا عەرەبستانی سعوودی هیچ وەڵامێکی بە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتێرز نەداوەتەوە.

News Code 26472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =