کاردانەوەی زەریف بە پێشنیاری ترامپ بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسی: گەڵاڵەکەی جان بۆڵتۆن و هاودەستەکانی سەبارەت بەئێران تەنیا جیاوازیەکەی ئەوە بووە ژمارە تەلەفۆنەکەی تێدا نەنووسرا بوو.
زەریف بە ئاماژە بە گەڵاڵەی جان بۆڵتۆن و هاودەستەکانی بۆ کشاندنەوەی  ئەمریکا لە بەرجام پێش ئەوەی ئەم پۆستەی ئێشتاشیان بگرنە ئەستۆ، وتی: بەڕێز ترامپ!  پێش لەوەی بۆڵتۆن ڕاسپێریت بۆ ئەم پۆستەی ئێستای ، ئەو و هاودەستەکانی لە گرووپی ب هەر ئەم گەڵاڵەیەیان بۆ ئێران داڕشتبوو.
وتیشی: پیلانێکی تێر و تەسەل بۆ زانیاری نادروست، شەڕی هەمیشەیی و تەنانەت پێشنیاری پروپوچ بۆ دانوستان، تەنیا جیاوازی ئەمە بوو کە گەڵاڵەکەیان ژمارە تەلەفۆنی تێدا نەبوو.
 

News Code 26470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =