ئەبووبەکر بەغدادی خۆی گەیاندووەتە ئەفغانستان

میدیایەکی بریتانی دەڵێت: لە گرتە ڤیدیۆییە نوێیەکەی سەرکردەی داعشدا وا دەردەکەوێت کە ئەبووبەکر بەغدادی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستاندایە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی بریتانیایی "سان" بە گێڕانەوە لە کارناسێکی ئەمنی پاگەندەی کردووە کە ئەگەری زۆرە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە حەشارگەی پێشووی خۆی لە سنووری عێراق و سووریا دەرچووە و لە ناوچەیەکی دووری ئەفغانستانە.

 بە وتەی زەید حەمید، شرۆڤەکاری ئەمنی توێژینەگەی "برێس تێکز"(Brass Tacks)،  ئەو پشتی و بەڕەی بەغدادی لەسەری دانیشتووە نیشان دەدات بە ئەگەری زۆر سەرکردەی داعش بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لقی داعشی ناسراو بە ویلایەتی خوراسان هەڵاتووە.

 هەڵبەت گۆڤاری سان نووسیویەتی چونکوو بەغدادی بۆ چوونە ئەفغانستان دەبووایە بە ئێراندا تێپەڕێت، تا ڕادەیەکی زۆر ئەو شرۆڤە دروست نابێت.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ لە شرۆڤەکاران پێیاوان وایە کە بەغدادی هێشتا لە سووریا یان عێراق خۆی شاردووەتەوە.

News Code 26465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =