ئەردۆغان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و عەرەبستان

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن و هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنەی توند لە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردەیی عەرەبستان لە شەڕ دژی یەمەن و ڕانەگرتنی هێرشەکانیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وتی: هەزاران منداڵی بێ تاوانی یەمەنی لە ئااکمی شەڕێکی پیس، دەبنە قوربانی برسیەتی و قات وقڕی.

ئەردۆغان ئاماژەی کردە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەرتی غەزە و هێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل و زیادی کرد: دەسەڵاتی ئیسرائیل قرزداری بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و بۆ ئەوەی کە جیهانیان لە چییەتی کارەکانیان ئاگادار نەبنەوە، میدیا و گرووپە فریاکەوتنەکان دەکەنە ئامانج.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئیسرائیل پێی وایە کە بە هێرش بۆ سەر ڕێکخراوە فریاکەوتنەکان و بە سەپاندنی برسیەتی و هەژاری بە سەر فەلەستینییەکان، دەتوانێت وانەیەکی لەبیر نەکراویان پێ بدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە کێشەکانی جیهانی ئیسلام زیادی کرد: لە لیبی تا ڕۆهینگیا، سومالی، ئەفغانستان و عێراق هەر هەموویان لە شەڕ و کێشە چەقیون.

ئەردۆغان لە درێژەدا سەبارەت بە بەڕێوە نەچوونی دادگای دادوەرانە بۆ دادگایی کردنی بکوژەکانی جەماڵ خاشقجی ، وتی: عەرەبستان بە ناردنی ١١ کەس بۆ تورکیا ئەو جەنایەتە گەورەیەی ئەنجام دا.

ئەردۆغان بە عەربستانی وت: دۆسیەی خاشقجی کێشەی ئێمە نییە. بەڵکوو ئەوە کێشەی ئێوەیە، چونکوو ئەوە ئێوە بوون کە کەسانێکتان ناردە تورکیا تا ئەو جەنایەتە ئەنجام بدەن.

وتیشی یەکێتی ئەورووپا کە ڕەخنە لە پارتی داد و گەشە دەگرێت، نە تەنیا هیچ قسەیەک لە سەر دادگاکانی کوودەتا لە میسر ناکات، بەڵکوو ئەندامەکانی داوەتی عەبدول فەتاح سیسی قبووڵ دەکەن و لە گەڵ ناوبراو لە سەر مێزێک دادەنیشن.

News Code 26461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =