میدیاکان تەپڵی شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لێ مەدەن

بەرپرسی ناوەندی بیری ئاسایشی پێشکەوتووی ئەمریکایی بە بڵاو کردنەوەی تویتێک جەختی کرد کە میدیاکان ئەبێ ناردنی جیهازاتی سەربازی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرپرسیارانە ڕاپۆرت بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلان گۆڵدنبرگ بەرپرسی ناوەندی بیری ئاسایشی پێشکەوتووی ئەمریکایی وتی: کوتان لە سەر تەپڵی شەر لە گەڵ ئێران ڕابگرن، شتێک کە شەڕخوازەکانی ئەمریکا دەیانەوێت. ٣ ساڵ لە بەشی ئێرانی پێنتاگۆن(وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) کارم کرد و دەزانم ئەو جووڵانە مەودای زۆری لە گەڵ  جووڵەیەکی گرینگ کە ببێتە هۆی شەڕ، هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: گواستنەوەی سیستەمی پاتریۆت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئاستی مانشێتی یەکەم بوونی نیۆیۆرک تایمز نییە، بە تایبەت ئەوەی کە چەند مانگ پێش چوار سیستەمی تەواوی پاتریۆت لە ناوچەکە چووە دەرەوە. سەبارەت بە گواستنەوەی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگریش زەق کردنەوە بوو، بە تایبەت کە لە بەرچاو بگرین کە لە پێشەوە پلانی بۆ دانەڕێژرابوو کە لە ئەم کاتە لەوێ جێگیر بێت.

گۆڵدێنبرگ نووسی: کەواتە بە ڕاستی چی ڕووی داوە؟ یەک کەس کە کۆشکی سپی بڕیاری داوە مێدیاکان بە شێوەی سەیر و سەمەرە لە پرسی گواستنەوەی جیهازات قسە دەکەن تا گوشار بخەنە سەر ئێران. هۆکار دەتوانێت ئەوە بێت کە ئەمریکا نیگەرانی هێرشی ئێران دژی هێزەکانی لە ناوچەکەیە. ئەوە شتێکە کە بە ئەگەرەوە وەزارەتی بەرگری بیەوێت. یا ئەگەری هەیە ئامانجی ئەو گوشارانە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بێت. ئەمە شتێکە کە وادیارە ترامپ دەیەوێت. یا ئەوەی کە دەتوانێت بە مەبەستی دەست پێکردنی قەیرانێک ئەنجام درابێت. ئەوە شتێکە کە بۆڵتۆن دەیەوێت.

بەرپرسی ناوەندی ئاسایشی پێشکەوتووی ئەمریکی وتیشی: بە هەر حاڵ مێدیاکان ئەبێ بەرپرسیارانە هەواڵ بڵاو بکەنەوە و بەس بیر لە خۆراکی مێدیاکان نەکەنەوە، بیر لە ڕووداوەکانی ناوچەکەش بکەنەوە. شتێک کە ئێستا هاتووەتە پێشەوە قەیرانێکی ڕوو لە زیاد بوونە کە بە بۆنەی بوونی پاپۆڕێک کە بڕیار بوو بچێتە ئەوێ، سیستەمێکی پاتریۆت و چەند ب ٥٢. ئەو جووڵانە تەنانەت نزیک بە ڕووداوەکانی چەند ساڵ پێشیش نییە کە ئێمە دەستمان بە گواستنەوەی هێزەکان لە شەڕی داعشەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کرد.

گۆڵدنبرگ زیادی کرد: دوایین قسە بۆ هەواڵنێرەکان. بڕواننە ڕاستییەکان. بە بەراوردە هەواڵگرییەکان، بە تایبەتی سەبارەت بە ئامانج و ستراتیژییەکانی ئێران بە گومانی قووڵ نزیک ببنەوە. مەبنە کەرەسەیەک بۆ کوتان لە سەر تەپڵی شەڕ.

News Code 26460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =