ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی سوپای عێراق لە کەرکووک

سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری کەرکوک ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی تەکفیرییەکانی دزۆیەوە و دەستی بە سەردا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەربازانی سوپای عێراق درێژە دەدەنە زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە پاک کردنەوەی شوێنە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە تەکفیرییەکان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای عێراق لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆریستیی نوێیان لە شاری کەرکووک ڕێک خستووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی مێدیا عەرەبییەکان، دوابەدوای ئەو ئۆپراسیۆنە، هێزە عێراقییەکان ڕێژەیەک چەک و تەقەمەنی تەکفیرییەکانیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بە سەردا گرتووە.

بەرپرسانی ئەمنیەتی ڕایانگەیاند کە لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ١٧ مووشەک و ٦ خومپارەی تیرۆریستەکان دۆزراوەتەوە و دەستی بە سەردا گیراوە.

News Code 26445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =