"هەنارم بۆت وەراندبوو" گەیشتە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن

فیلمی "هەنارم بۆت وەراندبوو" لە دەرهێنانی جەمیل مەفاخری و سناریۆی فەرشید گوەیلی گەیشتە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لەندەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەریچە سینەما، فیلمی هەنارم بۆت وەراندبوو کە دەڕوانێتە سازبوونی ڕێوڕەسمی هەنارتەکاندن بۆ ناو سیروان لە یادی مەرگی شاهۆ مامۆستای لەخۆبۆردووی ئەو دەڤەرە کە گیانی خۆی لە پێناو رزگارکردنی یەکێک لە قوتابییەکانی لە ناو شەپۆلەکانی سیروان بەخت کردووە، بڕیارە لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لەندەن کە لە رۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی مانگی مەی ئەمساڵی زایینی لە زانکۆی ڕیجینتزی ئەو شارە بەڕێوە دەچێت، نمایش بدرێ.

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لەندەن "London International Motion Pictures Awards" بە مەبەستی ناسینی فیلمگەلی کاریگەر و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی پیشەسازیی فیلم لە جیهان، ساڵانە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.

فیلمی "هەنارم بۆت وەراندبوو" پێشتر چەندین خەڵاتی گرینگی لە فیستیڤالی فیلمی هودهود، فێستیڤاڵگەلی نێونەتەوەیی دهۆک و سلێمانی مسۆگەر کردووە.

News Code 26443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =