تیرۆریستە بیانییەکانی عێراق سزا دەدرێن

عێراق سه‌دان تیرۆریستی داعش دادگایی دەكات و دەرفەرتیش دەدات بە نوێنەری باڵوێزخانەکان ئامادەی دادگایی كردنەكە بن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "قەزا"ی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق نووسی: دادگا له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكیدا رێوشوێنی له‌دژی ۸۱۰ تیرۆریستی بیانی گرتووه‌ته‌ به‌ر كە هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازبوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌سه‌ر خاكی عێراق تاوانیان كردبێت یاخود په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ كردبێت، به‌پێی یاسای به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری عێراقی سزا ده‌درێن.

به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی ۲۰۱۸ەوە دادگایی كراون و رێوشوێنه‌كانی دادگایان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌ به‌ر ۸۱۰ كه‌س بوون و حوكم له‌ دژی ۵۱۴یان ده‌رچووه‌ و له‌نێو ئه‌مانه‌دا نێر و مێ هه‌ن.

هه‌روه‌ها ۲۰۲ دۆسیه‌ی تر له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ۴۴ تۆمه‌تبار هێشتا له‌كاتی دادگایی كردندان، ۱۱ كه‌سیشیان هیچ تۆمه‌تێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.

لەو بارەیەوە ئەحمەد ئەمیریی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی تیرۆر رایگەیاند كە"سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ به‌پێی یاساكانی عێراق سزا ده‌درێن".

وتیشی: "دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ به‌غدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان توانایان هه‌بێت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی دادگا ببن"

News Code 26436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =