عێراق  نێوبژیوانی ئاڵۆزی ئێران و ئەمریکا بکات

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی مەرگی عەبدول عەزیز حەکیم وتی: داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد بۆ چارەسەری قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕۆڵی ناوبژیوان بگێڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم درێژەی دا: بە باشی لە نیگەرانییەکانی عێراق لە کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاگادارین و ئەوەی کە عێراق لە ناوەندی ناوچە و سنووری جوگرافیایی کێشەکاندایە و ئێمە ئەبێ لە سیاسەتی پاڵپشتی لە هەر لایەنێک خۆمان ببوێرین.

وتیشی: عێراق لە بری ئەوە لە ناوەندی پێکدادانەکاندا بێت ئەبێ ناوبژیوانی پێکادانەکان بێت و هەوڵ بۆ  کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بدات.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە عێراق لە پاڵپشتی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە پێکادانی ئێران و ئەمریکا بێدەنگ نابێت، وتی: سیاسەتی بە سفر گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران کە ئەمریکا گرتوویەتەبەر بە واتای تێپەڕین لە سیاسەتی گوشار بۆ سیاسەتی تەنگ پێهەڵچنینی دەوڵەت و نەتەوەی ئێرانە. ئەو کارەی ئەمریکا پاشهاتی مەترسیداری لە سەر ناوچەکە و بە تایبەت عێراق دەبێت.

News Code 26435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =