کوردستان پاڵپشتی لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کرد

هاوکات لە گەڵ سەرتانسەری ئێران نوێژ خوێنەکانی کوردستان لە ڕێپێوانی خۆیان لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پاڵپشتیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی دوێنێ و پاش خوێندنی نوێژی هەینی خەڵکی پارێزگای کوردستانیش هاوکات لە گەڵ شوێنەکانی تری ئێران لە ڕێپێوانی خۆیان لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پشتیوانیان کرد.

لە ڕێپێوانی دوێنێ کە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و بە ئامادەی بوونی نوێژخوێنەکان بەڕێوە چوو خەڵک بە وتنەوەی دورشمگەلێک سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە گەمارۆی زاڵمانەی ئێرانیان ئیدانە کرد.

لە ڕێپێوانی دوێنێ نیوەڕۆی سنە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا لەوانە نوێنەری ئایەتوڵلا خامنەیی لە کوردستان و جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگاری کوردستانیش بەشداریان کرد.

News Code 26434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =