هەڕەشەی ئەمریکا لە ئێران پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا بە ئەمریکاوی ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی هەڕەشە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و ڕایگەیاند کە بەکار هێنانی هەڕەشە لە بەرانبەر ئێران پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئاژمار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: ئێران وڵاتێکی خاوەن سەروەرایەتی سەربەخۆیە و ناتوانرێت بەرانبەری سیاسەتی زۆرەملێ و هەڕەشە بەکار ببرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کارە بە واتای دەست درێژی بە موسڵمانانە کە ڕادەست بوون لە بەرانبەر زۆرەملێ و هەڕەشەیان ڕەت کردووەتەوە و دەیکەنەوە.

مالیکی هەروەها داوای چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڕێگای گفتوگۆی کرد و بە ئەمریکییەکانی وت: شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە و هەڕەشە لە کەسانی تر بە خستە سەری گەمارۆی ئابووری تاک لایەنە دژی ئێران لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بە تەواوەتی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە.

News Code 26433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =