شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکە لە سنووری ئێران/ کوژراو وبریندار هەیە

لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و پەکەکە لە نزیکی سنوورەکانی ئێران یەک سەربازی سوپای تورکیا کوژرا و هێزێکی دیکەش بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هابر ٧، بە پێی زانیارییەکان لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا  و هێزەکانی پەکەکە لە سنوورەکانی ئێران یەک هێزی سەربازی تورکیا کوژرا و یەک هێزی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی سنووری دیلوجو لە پارێزگای ئیغدیر لە نزیک سنوورەکانی ئێران سەرلەبەیانی دوێنێ هێزەکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر یەکینە سنوورییەکانی تورکیا کە لە ئەو پێکدادانەدا یەک سەربازی تورکیا کوژرا و یەک سەربازی دیکەش بریندار بوو.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە ئەو ناوچە سنوورییە دەست پێکردووە.

News Code 26432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =