ئەمریکا بۆ دژایەتی ئێران گوشاری زۆر دەخاتە سەر بەغدا

ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق جەختی لە دژایەتی بەغدا لە گەڵ گوشارەکانی ئەمریکا لە سەر وڵاتەکەی بۆ هاوڕێی کردن لە گەمارۆگەلی دژی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، نەعیم عەبوودی ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: گوشاری ئەمریکا لە سەر دەوڵەتی عێراق تەواو ڕەت کراوەیە و جێی پەسند نییە.

ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی عێراق دەبێ لە پێگەی هێزەوە بەرەوڕووی گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ناوچەیی بێت، چونکە عێراق سەرچاوەگەلی مرۆیی و مادیی بەهێزی هەیە و دەتوانێ لەو ڕووداوە سیاسیانەدا ڕۆڵی کارا بگێڕێت.

عەبوودی ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕەت دەکەینەوە و دژی ئەوەین کە ئەو گوشارانە بەشێک بێت لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کە لەباری جوگرافی و مێژووییەوە گەلانێکی هاوبەشین و بەرژەوەندیمان لەوە دایە کە هاوڕێی ئەو گەمارۆیانە نەبین.

News Code 26430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =