ئەرتەشی ئێران ئامادەی بەرەنگاریی هەڕەشەکانی دوژمنه

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا وتی: هێزەکانی ئەرتەش تەواو جیهازاتی سەربازیی خۆیان هاوسەنگ لە گەڵ دوا تەکنۆلۆژییەکانی جیهان بەرۆژ کردۆتەوە و ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی دوژمن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کیومەرس حەیدەری وتی: هێزەکانی ئەرتەش تەواو جیهازاتی سەربازیی خۆیان هاوسەنگ لە گەڵ دوا تەکنۆلۆژییەکانی جیهان بەرۆژ کردۆتەوە و ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی دوژمن. ئەگەر بێتوو دوژمنانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی گەمژەیی بنوێنێت، بەرەوڕووی وەڵامی توند و تێکشکێنەری ئەرتەش دەبێتەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ هیزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو شانازییەی هەیە کە بە پشت‌بەستن بە هێز و لێهاتوویی خۆی و هەنگاونان لە بواری فەرمانی رێبەری، ئاسایشی تەواوی لە وڵاتدا جێگر کردووە و پاسەوانی لێ دەکات.

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژە بەوەی کە داهێنان و نوێخۆازی لە بواری بەرگری وڵاتدا کاریگەرە، ڕایگەیاند: ئێران یەکێک لە بە هێزترین ئەرتەشەکانی جیهانی لە بواری جیهازات و هێزی مرۆیی هەیە.

ناوبراو ئازایەتی و خێرایی لە تایبەتمەندییەکانی هێزی زەوینی ئەرتەش زانی و ڕاشیگەیاند: هەوڵمان داوە بە توانستی پسپۆڕانی ناوخۆیی، جیهادی خۆبەڕێوەبەری و بە هاوکاریی پیشەسازیی بەرگری وڵات و جیهازات و چەکەکانی خۆمان بە رۆژ بکەینەوە و بێ گومان لە ئێستادا ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک.

News Code 26429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =