یەکێتی ئەورووپا تەنیا ئاخ و داخ دەردەبڕێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی ئەورووپی لەبری ناچار کردنی ئێران بە مانەوە لە بەرجام و پێبەند بوونی تاک لایەنەی بە ئەو ڕێککەوتنە، بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە هەژماری توییتەری خۆیدا  لە کاردانەوە بە بەیاننامەی یەکێتی ئەورووپا نووسی: بەیاننامەی ئەمڕۆی یەکێتی ئەورووپا نیشانی دەدات کە بۆچی کاری ڕێککەوتنی ناڤۆکی گەیشتووەتە ئێرە.

وتیشی: ئەمریکا یەک ساڵە کە هەڕەشە لە ئەورووپا و وڵاتانی تری جیهان دەکات و یەکێتی ئەورووپاش تەنیا داخ دەردەبڕێت.

ناوبراو جەختی کرد: وڵاتانی ئەورووپی لە جیاتی ناچار کردنی ئێران بە پێبەندی تاک لایەنە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنەکانیان کردەوەیی بکەنەوە.

شیاوی باسە، یەکێتی ئەورووپا دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئۆلتیماتۆمی ٦٠ ڕۆژەی ئێران لە سەر هەڵپەساردنی بڕێک لە چالاکییە ناڤۆکییەکانی خۆی ڕەت دەکاتەوە و جەختی کرد: هیوادارین کە ئێران درێژە بداتە پێبەند بوونی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

News Code 26428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =