رێبەرانی ئێران توانای تەریک‌خستنی زیاتری ئەمریکایان هەیە

نەیشناڵ ئینترێست نووسی: رێبەرانی ئێران ئاگادارن کە توانای تەریک خستنی زیاتری ویلایەتە یەکگرتووەکانیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەیشناڵ ئینترێست بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە ژێر ناوی "دیپلۆماسی باشترین رێگەچارەی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا" پاگەندەی کرد کە کشانەوەی ئێران لە بەرجام زەبرێکی کوشەندە لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەدات.

لەو وتارەدا بە ئاماژە بەوەی بەرجام داڕشتەیەکی زەرووری بۆ گەڕاندنەوەی بەرژەوەندیگەلی ئەمنی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، هاتووە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ خێرا بگەڕێتەوە ناو بەرجام و پابەندی بەڵێنەکانی ئەمریکا هەمبەر بەو ڕێککەوتنە بێت. کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام بە شێوەیەکی بەرچاو ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لاواز دەکات و شەڕێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناڤین هەڵدەگیرسێنێت.

نەیشناڵ ئینترێست لەبارەی مەترسییەکانی کشانەوەی ئێران لە بەرجام دەڵێت: ئەگەر ئێران لەو ڕێککەوتنە یان لە پەیمانی قەدەغەی پەرەدان بە چەکی ناڤۆکی (NPT) بکشێتەوە، یەکگرتوویی ترانسی ئەتلانتیک زیانی قورسی پێ دەگات و کێبەرکێی چەکی ناڤۆکی لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا دێتە ئاراوە.

دەشڵێت: دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام بە واتای کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەنگاوێکی هاوبەشی پێشەنگانە بۆ پێشگری لە پەرەدان بە چەکی ناڤۆکییە. بەهرە وەرگرتنی قورس لە گەمارۆکان دەبێتە هۆی زیان گەیشتنی درێژخایەن بە دۆلاری ئەمریکا و وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتە. هاوکات داسەپانی گەمارۆی نۆی لە دژی ئێران، پەیوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە گەڵ هاوپەیمانانی پابەند بە بەرجام لاواز دەکات.

وتارەکە ئاماژە بەوەش دەدات: دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پاڵپشتیی ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی و چەند وڵاتی کەنداوی فارس، ناسەقامگیریی دەوڵەتی ئێرانی کردۆتە ئامانج و ئەوەش بەش بە حاڵی خۆی مومکینە ببێتە هۆی کاردانەوەی دژبەرانە و ڕادیکاڵی دەوڵەتی ئێران بەو لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠.

ئەو ماڵپەڕە شرۆڤەییە بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی واشنتۆن بە سیاسەتی گوشاری لانی زۆری بە دوای ڕووخاندنی حکوومەتی ئێران و تەشەنەدان بە بشێویگەلی نیشتمانی و ناسەقامگیرکردنی ئاژاوەگەلی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە، دەنووسێ: هەڵوێستی توندی ئەمریکا لە دژی ئێران دەتوانێ ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی بەرجام و بیانوویەک دەبێت بۆ ترامپ لە پێناو هەڵگیرسانی شەڕی سەربازی لە دژی ئێران.

نەیشناڵ ئینترێست دەرچوونی ئێران لە بەرجام بە مانای جێگۆڕکێی یاریی مەترسیدار بۆ ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەزانێ و جەختی لەوە دەکات: ئەو بابەتە هاوکات دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەسەندنی چەک و چۆڵی ناڤۆکی و ئەمەش بەش بە حاڵی خۆی وەک ئەورووپییەکان دەڵێن زەبرێکی کوشەندە دەبێ بۆ یەکگرتوویی ئەتلانتیک و هەروەها دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕووسیا و چین.

دەشنووسێ: رێبەرانی ئێران ئاگادارن کە توانای تەریک خستنی زیاتری ویلایەتە یەکگرتووەکانیان هەیە، بەڵام تا ئێستا لەو ستراتژییە بۆ بەرژەوەندیی ئەمنی خۆیان بەهرەیان وەرنەگرتووە.

لە وتارەکەدا بە ئاماژە بەوەی کە هاتنەوەی دووبارەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ناو بەرجام پێویستی بە دیپلۆماسی و چارەسەریی ناکۆکییەکان هەیە، بیری دەهێنێتەوە: بۆ ئەوەی ئەمریکا هەمدیسان بگەڕێتەوە ناو بەرجام پێویستە تەواو وڵاتانی سەرەکیی ناو ئەو ڕێککەوتنە و لەوان چین، فەڕەنسا، ئێران، ئەڵمانیا، ڕووسیا و بەریتانیا ڕەزامەندیان لە سەر بێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە لەو ڕێککەوتنە هیچ پێشنیارێک لە سەر دەرچوون لە بەرجام لە لایەن یەکێک لە ئەکتەران یان پێشنیارێک بۆ هاتنەوەی دووبارەی ئەکتەرێک لە بەرچاو نەگیراوە.

جەخت لەوەش کراوە: هاتنەوەی دووبارە بۆ ناو بەرجام، هەلی ئەوە بۆ واشنتۆن دەڕەخسێنێت کە هاوپەیمانییەکی بە هێز لە گەڵ دەوڵەتانێک ساز بدات کە هەر لە سەرەتاوە سەبارەت بە پلانی ناڤۆکی لە گەڵ ئێراندا ڕێک کەوتبوون و هاوکات دەبێتە مایەی سازبوونی پردی پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی ئێران.

ماڵپەڕی شرۆڤەیی نەیشناڵ ئینترێست لە کۆتایی وتارەکەیدا باس لەوە دەکات: ئەوی ڕاست بێت هیچ رێگەچارەیەکی سیاسی یان دیپلۆماتیک بۆ چارەسەریی سیاسی یان دیپلۆماتیک لە ناوچەدا بە بێ ئاوردانەوە لە ئێران مومکین نییە، ڕۆڵی بەرچاو و گرینگی ئێران نابێ پشتگوێ بخرێت و هەروەها بۆ درێژەی ڕۆڵی رێبەریی دووبارەی ئەمریکا لە ناوچەدا پێویستە پردێکی پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی ئێران ساز بدرێت.

News Code 26426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =