ئەمریکا سزای نەویی لە کەرتی کانزا بە سەر ئێراندا سەپاند

سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەمارۆگەلی نوێی لە کەرتی کانزایی لە دژی ئێران داسەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕیانووستی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فەرمانێکدا داسەپاندنی گەمارۆی نوێی لە بواری کانزایی و لەوان ئاسن، پۆڵا، ئاڵمینیۆم و مس، لە دژی ئێران ڕاگەیاند.

ترامپ لە فەرمانی خۆیدا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی کەم کردنەوەی داهاتی ئێران لە رێگەی هەناردەی ئاسن، پۆڵا، ئاڵمینیۆم و مس کە پێدەچێ بۆ دابین کردنی دارایی و پاڵپشتی لە گەشەی چەکی کۆمەڵکوژانە، گرووپ و تۆڕە تیرۆریستییەکان و گەشەی سەربازی خەرج بکرێت، ئەو هەنگاوەی گرتۆتە بەر.

ترامپ لە درێژەدا جەختی لە نەگەڕانەوەی ئەو ڕێککەوتنە کرد و ڕاشیگەیاند: تاران ئەگەر بە شێوەی بنەڕەتی کرداری خۆی بگۆڕێت. لەو کاتەوە ئێمە لە بەرجام کشاوینەتەوە، ١٢ مەرجمان بۆ ڕێککەوتنێکی کۆگرتر لە ئێران ئاراستە کردووە. من بە گەرمییەوە پێشوازی دەکەم لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و زۆر گرینگە کە ئێران بگات بە داهاتوویەک کە شیوایەتی.

News Code 26424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =