داخوازی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران

سەرۆکی گرووپی پرسەکانی هاوپەیوەند بە ئێران بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەمریکاوە، پاگەندەی کرد کە واشنتۆن بە دوای رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک، سەرۆکی گرووپی پرسەکانی هاوپەیوەند بە ئێران لە دەوڵەتی ترامپ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا پاگەندەی کرد کە ئەمریکا بە دوای ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێرانە.

 هۆک بێ  ئەوەی باس لە کارەکانی ئەمریکا و هەنگاوەکانی بۆ پێشێل کردنی تاک لایەنەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بکات، وتی: واشنتۆن ئەگەر بگاتە وا ڕێککەوتنێک، ئەنجامەکەی وەک پەیمان نامەیەک دەدرێتە کۆنگرێس.

شیاوی ئاماژەیە دوێنێ و دوای یەک ساڵ لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێرانیش هەندێ لە پابەندییەکانی کەم کردەوە و وتی ئەگەر لە ۶۰ ڕۆژدا هەندێ گەمارۆ لەسەر ئێران هەڵنەگیردرێت، پیتاندنی ئۆرانیۆم دەست پێ دەکرێتەوە.

News Code 26422

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =