ئامانجی سەفەری لەناکاوی پەمپێئۆ بۆ عێراق و پێوەندی لە گەڵ ئێران

یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی عێراق سەفەری لەناکاوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراقی لێک داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، کەریم عەلیوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح بە سەفەری کوتوپڕی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق کە چوار کاتژمیری خایاند و لە ئەو ماوەیەدا لە گەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و برێک بەرپرسی دیکە دیداری کرد، کاردانەوەی نواند.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو سەفەرە لە دۆخێکدایە کە ناوچەکە، دۆخێکی مەترسیدار، بە پێی هەوڵەکانی ئەمریکا دژی وڵاتانی جیهان و بە تایبەتی ئێران و هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ بچڕانی هەناردە کردنی نەوتی ئێران، تێدەپەرێنێت و ئەوە دۆخێکی مەترسیدار دروست دەکات و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ئەو جووڵانەی ئەمریکا لە وشکایی و بە تایبەتی دەریا دەستەوەستان نامێنێت.

عەلیوی جەختی کرد: بەرنامەی زۆر لە لایەن ئەمریکاوە هەیە کە ئامانجیان دانانی عێراق لە پاڵی خۆیانە. ئامانجی سەفەری وەزیری دەروەی ئەمریکا داواکاری لە عێراقە کە بە دوای ئێران نەڕوات. ئەمریکا نایەوێت هێزێکی گەورە لە ناوچەکە هەبێت.

ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی عێراق بە بێ ئاگاداری پەرلەمان کارێک ناکات و ئەو پرسە لە پەرلەمانی عێراق لە هەفتەی داهاتوو لێک دەدرێتەوە.

News Code 26420

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =