داخوازی پەمپێئۆ لە عەبدولمەهدی بۆ ناوبژیوانی نێوان ئەمریکا و ئێران

یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای ناوبژیوانی بە مەبەستی دروست کردنی بەستێن بۆ گفتوگۆی ئێران و ئەمریکای کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، موحەمەد مەهدی بەیاتی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی ئەگەری هەیە کە ئامانج لە سەفەری پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق داوای ناوبژیوانی عێراق بە مەبەستی دروست کردنی بەستێن بۆ گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا بێت.

ناوبراو زیادی کرد: قەیرانی ئەمریکا و ئێران باسی ئەمڕۆ و دوێنێ نییە، نزیک بە ٣٥ ساڵە کە درێژەی هەیە. ئەو دوژمنایەتی و ئاڵۆزییە تەواو نابێت مەگەر بە دانیشتنی لایەنەکانی لە سەر مێزی دانوستان. سەفەری دوێنێ شەوی مایک پەمپێئۆ بۆ عێراق بە مەبەستی داواکاری لە عێراق بۆ ناوبژیوانی بووە.

بەیاتی وتی: ئەمریکییەکان بە دوای شەڕی سەربازی لە گەڵ ئێران نین و ئێرانییەکانیش شەڕیان پێ خۆش نییە.

News Code 26419

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =