زیاتر لە ١٥٠ هەزار هاوڵاتی سووری وڵاتەکەیان چۆڵ کردووە

وتەبێژی کاروباری مرۆڤ دۆستیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا وتی کە لە دەسپێکی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریاوە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس ناچار لە چۆڵکردنی ئەو وڵاتە بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید سوانسۆن وتەبێژی نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی فەڕەنسا بە ئاماژە بە دوا ڕاپۆرتەکان لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند: لێکدانەوەکان نیسان دەدەن کە لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەگەلی باکووری رۆژئاوای سووریا نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس ناچار لە چۆڵکردنی ئەو وڵاتە بوونە.

ڕاشیگەیاند: ژمارێکی زۆر لەو جەماوەرە، دانیشتووانی پێشووی شارەکانی ئەدلەب و حەلەبن کە بە هۆی نالەباریی دۆخەکە و هەلومەرجی ژیان ماڵ و زێدی خۆیان بە جێ هێشتووە.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: دەبێ هەنگاوی پێویست لە بواری جێگر کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا هەڵگیرێت.

News Code 26415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =