فەڕەنسا: هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە

وەزیری بەرگری فەڕەنسا وێرای داکۆکی لە پێداگریی وڵاتانی ئەورووپی لایەنەی بەرجام بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە، ئیدعای کرد کە لە ئەگەری پابەندنەبوونی ئێران، پرسی گەڕانەوەی گەمارۆکان دەبووژێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فلۆڕانس پارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی BFM وتی کە ئەو وڵاتە خوازیاری بەردەوام بوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانە.

وتیشی: هیچ شتێک خراپتر لە کشانەوەی ئێران لە بەرجام نییە و ٣ وڵاتی ئەورووپیی لایەنی بەرجام (فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) هەرچیان لە دەست بێت بۆ پاراستن و مانەوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەنجام دەدەن.

بەوەشەوە پارلی ئیدعای کرد: ئەگەر ئێران پابەندی بەڵینەکانی لە بەرجام نەبێت؛ ئەوکات بژێرەی جێبەجێ کرانی میکانیزمێک کە دەبێتە هۆی بووژانەوەی گەمارۆکان، لە سەر میز دەبێت.

شایانی باسە کە ئەوە یەکەمین کاردانەوەی بەرپرسێکی ئەورووپی بە وتەدانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی هەڵپەساردنی هەندێک لە بەڵێنەکانی ناو بەرجام لە کاردانەوە بە پەیمان شکێنیی بەردەوامی ئەمریکایە.

ڕۆحانی لە لێدوانی ئەوڕۆی خۆیدا وتی: لێرە بەدواوە ئێران بە هیچ لەونێک ئۆرانیۆمی پیتێندراو  و ئاوی قورسی ناڤۆکی خۆی نافرۆشێت و تەنیا ۶۰ ڕۆژ مۆڵەت بە لایەنەکانی دیکە دەدات و ئەگەر لەم ماوەیەدا ۵ وڵاتەکەی دیکە هاتنە سەر میزی دانوستان و دەستمان بە بەرژەوەندییەکانی خۆمان گەیشت، ئەوە دەگەرینەوە بۆ خاڵی سیفر و ڕۆژێک پێش چوونەدەرەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام.

سەرۆک کۆمار جەختیشی کرد کە ئەگەر دوای ۶۰ ڕۆژ ئەو خاڵانەی وترا جێبەجێ نەبێت و ئێران نەگاتەوە بە بەرژەوەندییەکانی، ئەوە دوو هەنگاوی دیکە هەڵدەگرێت کە بریتین لە تێپەڕبوون لە ئاستی پیتاندنی دیاری کراو و بڕیاردان لە سەر ڕاکتۆری ئەراک بە بێ پرسی وڵاتانی ۱+۵.

ناوبراو وتیشی کە ئەم هەنگاوانە بە مانای کشانەوەی ئێران لە بەرجام و کۆتایی پێهاتنی نییە و بەرجام هێشتا وەک خۆی دەمێنێتەوە.

News Code 26414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =