نوێترین ڕۆمانی سراج بناگەر چاپ کرا

ڕۆمانی «خەوزڕان» بەرهەمی تازەی «سراج بناگەر» نووسەری بە توانای کورد بە زاراوەی سنەیی لە چاپ درا و کەوتە بەردەستی خۆێنەران و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ ئەم ڕۆمانە سێهەم کتێبی سراج بناگەرە کە بە زاراوەی سنەیی نووسراوە و پێشتر کۆمەڵە چیرۆکی «چاوشارەکێ» و ڕۆمانی «قولوولوولو» لەم نووسەرە بڵاو بوەتەوە.

بەرهەمە پێشووەکانی سراج بناگەر چ ئەوانەی بە سنەیی نووسران و چ چیرۆکە فارسییەکانی لە لایەن ئەدیبان و نووسەران و هۆگرانی چیرۆک و ڕۆمانەوە پێشوازی باشیان لێکرا.

ئەم بەرهەمە لە لایەن چاپەمەنی خانی یەوە لە چاپ دراوەو هەر ئێستا لە کتێب فرۆشیەکاندا دەست دەکەوێت.

News Code 26412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =