ئەمریکا دەرمان و خواردەمەنی بۆ داعشییەکانی ئەنبار دەبات

ڕێکخراوی بەدر لە عێراق دەریخست کە فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە بیابانی ئەنبار خواردەمەنی و دەرمان دەنێرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مێدیا عێراقییەکان بە گێڕانەوە لە قەسی ئەنباری، بەرپرسی بەدری پارێزگای ئەنبار ڕایانگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لە دڵی بیابانی ئەنبار خۆیان شاردۆتەوە و هیچ کەس ناتوانێت جگە لە فڕۆکە ئەمریکییەکان بە فەرمانی واشنتۆن دەستیان پێ ڕابگات.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بنەماڵە بیابان نشینەکان، کۆپتەرە ئەمریکییەکانیان بینیوە کە خەریکی خستنە خوارەوەی مادەی خۆراکی و دەرمانی بۆ تیرۆریستەکان بوون کە لە گەڵ بنەماڵەکانیان لە بیابانەکانی ئەنبار خۆیان حەشار داوە. بیابانی ئەنبار گەورە و بەربڵاوە و تیرۆریستەکان ناتوانن مەودایەکی زۆر بۆ دەست خستنی خۆراک بپێون.

ئەوە بە بەڵگەوە سەلمێندراوە کە فڕۆکە ئەمریکییەکان کە بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعشن، چەندین جار یارمەتی تیرۆریستەکانیان داوە. پشتیوانی لە داعش لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرا کە هێزە عێراقییەکان خەریکی ئازاد کردنی بەشگەلێک لە سەلاحەدین ، فەلووجە، موسڵ و دیالە لە دەستی داعش بوون. چەندین جار بینراوە کە فڕۆکە ئەمریکییەکان چەکدارانی داعشیان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە گواستووەتەوە.

News Code 26410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =