نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگری لە سەفەری تیرۆریستەکان دەکات

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم خەریکی ڕێکخستنی بەرنامەیەکی نوێیە بۆ ڕێگری لە سەفەر کردنی تیرۆریستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس، گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە وتی "بەرنامەی بەربەرەکانێ لە گەڵ سەفەری تیرۆریستەکان" لە سیستەمێکی نۆڵامێری نوێ بۆ کۆ کردنەوە، لێکدانەوە و بڵاو کردنەوەی زانیاری موسافرەکە لە گەڵ بەرپرسانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی کەڵک وەردەگرێت.

بە وتەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاش شکستی داعش لە عێراق و سووریا زیاترین ژمارە لە  ئەو ٤٠ هەزار بیانییە کە پێدەچوو لەوێ شەڕ بکەن، بۆ گەڕانەوە بە وڵاتەکانیان یا نیشتەجێ بوون لە شوێنی ئەمن کە دیسان بتوانن هێرشی تیرۆریستی ڕێک بخەن یا ئەندامی نوێ وەربگرن، هەوڵ دەدەن.

گۆترێش جەختی کرد: شوێنگیری و کێشە دروست کردن لە سەفەری ئەو تیرۆریستانە و تاوانبارگەلێکی مەترسیدار لە ڕیزی سەرەکی ترین یەکمایەتییەکان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیین.

News Code 26409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =