تاران فرۆشتنی ئۆرانیۆم و ئاوی قورسی ناڤۆکی بە وڵاتانی جیهانی ڕاگرت

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە  ئەمریکا بە شێوەی یەکلایەنە ڕێککەوتنی ۱+۵ی هەڵوەشاندووەتەوە وتی: ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم بێ بەڵێنیە چی دیکە هەندێ لە پابەند بوونەکانی لەو ڕێککەوتنە جێبەجێ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵات، کەم کردنەوەی پابەندی ئێران بە هەندێ بڕگەی ناو ڕێککەوتنی ناوڤۆکی (بەرجام )ی ڕاگەیاند.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنی لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی تایبەتی زایۆنیزمەکان، توندڕەوەکانی ناوچەکە و ئەمریکایە، وتی: بەرجام لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکە و جیهان و بە زەرەری دوژمنانی ئێران بوو.

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمڕۆ ڕێک یەک ساڵ بە سەر چوونەدەرەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  و هەروەها پێشێل کردنی بڕگەنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تێدەپەڕێت. ئێمە ئەمڕۆ سوورین لەسەر بڕیارێکی نەتەوەیی و ستراتێژیکی گرینگ.

وتیشی: لێرە بەدواوە ئێران بە هیچ لەونێک ئۆرانیۆمی پیتێندراو  و ئاوی قورسی ناڤۆکی خۆی نافرۆشێت و تەنیا ۶۰ ڕۆژ مۆڵەت بە لایەنەکانی دیکە دەدات و ئەگەر لەم ماوەیەدا ۵ وڵاتەکەی دیکە هاتنە سەر میزی دانوستان و دەستمان بە بەرژەوەندییەکانی خۆمان گەیشت ئەوە دەگەرینەوە بۆ خاڵی سفر و ڕۆژێک پێش چوونەدەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام.

جەختیشی کرد کە ئەگەر دوای ۶۰ ڕۆژ ئەو خاڵانەی وترا جێبەجێ نەبێت و ئێران نەگاتەوە بە بەرژەوەندییەکانی ئەوە دوو هەنگاوی دیکە هەڵدەگرێت.

ڕۆحانی ئەوەشی وت کە ئەم هەنگاوانە بە مانای کشانەوەی ئێران لە بەرجام و کۆتایی پێهاتنی نییە و بەرجام هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە.

News Code 26400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =