عێراق پابەندی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران نابێت

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێکی کوترپڕ گەیشتە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لەم دیدارەدا مایك پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چاوی كەوتووە بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەبارەت بە پرسی سزاكانی ئێران و پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق گفتوگۆیان كردووە.

میدیا عێراقییەکان دەڵێن عادل عەبدولمەهدی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكای راگەیاندووە كە عێراق نایەوێت ببێتە لایەنگر لەو نێوەندەداو رایگەیاندوە كە وڵاتەكەی پابەند نابێت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

لە هەواڵەکاندا هاتووە: "پەمپێئۆ لە بەرامبەر پابەندنەبونی عێراق بە سزاكانی سەر ئێران داوای كردووە كە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان كۆمپانیاكانی كەرتی وەبەرهێنان و حكوومەتی عێراق ئەنجام بدرێت و پرۆژە زیاتر بدرێتە كۆمپانیا ئەمریكییەكان."

 ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت كە لە چەند رۆژی رابردودا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە نێوان مایك پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا.

لە حاڵێکدا کە پەمپێئۆ بە کوتوپڕ ئەو سەردانەی کردووە و پیشتری هیچ ئاگاداریەکی بە بەغدا نەداوە.

News Code 26398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =