کاردانەوەی ئەردۆغان بە بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ

سه‌ركۆماری توركیا کاردانەوەی به‌ بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌باره‌ی دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئەستەنبۆڵ نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "به‌جددی له‌و باوه‌ڕه‌داین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەستەنبۆڵدا گه‌نده‌ڵییه‌كی رێكخراو، كاری نایاسایی و سه‌رپێچی كراوه‌"

 ڕاشیگەیاند: " ناكرێت چاوپۆشی لە ساختەكارییەكی ئاشكرا و زەوتكردنی ئیرادە بكەین كە لەوەش خراپترە. هۆكاری ئەو قۆناغەی لە شەوی هەڵبژاردنەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە ئەوەیە. ئەگەر ئێمە لێپێچینەوە لەگەڵ دزەكانی ئیرادەی گەلدا نەكەین، گەلەكەمان لێپێچینەوە لەگەڵ ئێمەدا دەكات".

News Code 26396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =