تێلاڤیڤ و حەیفا دەکەینە بیاوانی  "ئاتاکاما"

شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نۆجەبای عێراق وتی: تێلاڤیڤ و حەیفا دەکەینە بیاوانی ئاتاکاما.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نۆجەبا، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا لە لێدوانێک لە کۆنگرەی ڕێزنان لە شەهیدانی بەرگری لە حەرەم لە ژێر ناوی "ئەو ئێوەی هەڵبژارد" لە بەغدا، ڕایگەیاند: نۆجەبا هەشتە ساڵە بە دەم بیستنی دەنگی حەزرەتی زێنەب و بە دروشمی "چیتر زێنەب دیل نابێت"، سەرەڕای تەواو بانگەشە و پڕۆپاگەندەکان دامەزراوە و خەبات دەکات.

ڕاشیگەیاند: بەرخۆدان پاش تێکشکاندنی هەیمەنەی ئەمریکا لە عێراق و ناچار کردنی لە چۆڵکردنی ئەو وڵاتە، سەردەستەی شەڕانخوازان [ترامپ]ی ناچار کرد بە دزییەوە سەردانی عێراق بکات.

ئەمینداری گشتیی نۆجەبا بە ئاماژە بەو فەرموودەی ئیمام خومەینی (رە) کە "رێگەی قودس بە کەربەلادا تێدەپەڕێت" وتی: ئیمام بەرپرسایەتییەکی گەورەی خستە ئەستۆی بەرخۆدان و گەلی عێراق. بەرخۆدان دەسەڵاتی تاک‌ڕەهەندانەی ئەوڕۆی جیهان بە فەرمی ناناسێت و بە دوای ڕێخۆشکردن بۆ دامەزرانی هەمان دەوڵەتی دادی خوادییە کە ئیمام ئاماژەیان پێ داوە و لەو رێگەدا گەمارۆگەلی ئابووری نامانبەزێنت و پێڕەوانی ئیمام حسێن (دخ) تەسلیمی مەترسییەکان نابن.

کەعبی لە درێژەدا جەختی لە هەڵدانی ئاڵای "یا زەهرا" لە جێ جێی جیهان کرد و وتیشی: لەو رۆژەدا تێلاڤیڤ و حەیفا هیچ جیاوازییەکیان لە گەڵ بیاوانی  ئاتاکامای ئەمریکای باشوور نابێت. ئێمە پیاوی جیهاد و کردارین و ئەوی دەیڵێین ئەنجامی دەدەین و تا سەر ماری گەورەی ئەمریکا و ئیسرائیل پان نەکەینەوە ناوەستین.

ناوبراو هەروەها لە دامەزرانی فەیلەقی ئازادکردنەوەی گوڵان لە لایەن بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا هەواڵی دا و جەختی کرد: چیتر رێگە نادەین مووچەخۆرانی تەکفیری بەوەکالەت لە ڕژیمی زایۆنی موسڵمان کوژی وەڕێخەن و خود ئەو ڕژیمەش ڕەنگی ئاسایش بە خۆوە نابینێت.

ئەمینداری گشتیی نۆجەبا وێرای نرخاندنی خەبات و قارەمانیی گەلی یەمەن لە بەرامبەر هێرش دڕندانە و گەمارۆی ستەمگەرانەی ڕژیمی زایۆنی، ڕایگەیاند: نۆجەبا بە تەواوەتی لە ژێر فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی و مەرجەعە باڵاکانی شیعە هەنگاو دەنێت، چونکە فەرمانی ئەوان قسەیەکی سووک و ئاسان نییە و هەڵگری بەڵینەکانی جێگری ئیمامی زەمان (عج)ـه و ئێمە چاوەروانی وەدی هاتنیانین و تا کاتی سەرکەوتنی بەمزووانەی چەوساوانی جیهان لە پەنای نەوەی حەزرەتی زەهرا (دخ) شەڕ و خەبات دەکەین.

News Code 26394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =