پێنتاگۆن: هەڕەشەی ئێران جیدیە

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ناردنی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری هێرشبەری ئابراهام لینکۆڵن وەڵامێکی باش بە نیشانەکانی ڕاست بوونی هەڕەشەکان لە لایەن ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، پاتریک شاناهان سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پاساوی هەوڵ و قسە ئاژاواگێڕانەکانی واشنتۆن بۆ ناردنی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئابراهام لینکۆڵن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین، پاگەندەی کرد: ئەو کارە بە بۆنەی هەبوونی نیشانەگەلێک لە هەڕەشە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت.

شیاوی باسە ڕۆژی ڕابردوو جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە هێنانە ئاراوەی پاگەندەیەکی هاوشێوە، هەواڵی لە ناردنی ناوگرووپی هێرشبەر دا.

ئەگەرچی بۆڵتۆن و شاناهان هیچ یەکیان ئاماژەیان نەکردە سەر وردەکاری سەبارەت بە سەرچاوەی هەواڵگری ئەمریکا؛ بڕێک لە بەرپرسانی فەرمی پاگەندەیان کردووە کە هەڕەشەی جیدی و جۆراوجۆری دەریایی و زەوینی لە لایەن ئیران و هێزەکانی سەر بە ئەو دژی سەربازانی ئەمریکی لەوانە لە عێراق هەیە.

بە پاگەندەی شاناهان، ناردنی لینکۆڵن باس لە چنینی ژیرانەی جیهازاتی ئەمریکا لە وەڵام بە نیشانەکانی هەڕەشەی جیدی لە لایەن ئێرانە.

سەرپەرشتی پێنتاگۆن لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: داوا لە ئێران دەکەین هەرجۆرە هەوڵێکی هاندەرانە ڕابگرێت. ئێمە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک لە لایەن ئێرانەوە بۆ سەر هێزەکان و بەرژەوەندییەکانمان دەدەینەوە.

News Code 26392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =