پشتیوانی ڕووناک بیرانی فەڕەنسا لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان

کۆمەڵێک لە کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی فەڕەنسا کە ناوگەلێک وەکوو ژولیەت بینوش، ئیمانۆل بئادر، ئێدوارد لوئیس، ئێلێن داماسیو تێیاندا دەبینرێت بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک پاڵشپتی خۆیان لە هێلەک زەردەکان ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو نامە کە لە لایەن ١٤٠٠ کەسایەتی فەرهەنگی و هونەرییەوە واژۆ کراوە و لە ئەستوونی ڕوانگەی ماڵپەڕی ئینتێرنتی ڕۆژنامەی لیبراسیۆن بڵاو بووەتەوە لە ڕاستیدا بە جۆرێک یەکەم پاڵپشتی فەرمی و بە کۆمەڵی چینی ڕووناکبیری کۆمەڵگای فەڕەنسا لە ئەو بزووتنەوە ناڕازییە دێتە ئەژمار.

کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی فەڕەنسا لە نامەکەی خۆیاندا لە ژێر ناوی " هێلەک زەردەکان: ئێمە سادە و گەمژە نین" لە هێلەک زەردەکان وەکوو بزووتنەوەیەک ناویان بردووە کە " دەسەڵات بە دوای سەرکوتی توندیانەوەیە." ئەمە لە حاڵێکدا کە بە بڕاوی ئەوانە کە نامەکەیان واژۆ کردووە" توندوتیژیەک کە زیاترین هەڕەشەی پێوەیە لە کۆمەڵگەی فەڕەنسا چییەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە".

لە ئەو نامەیەدا هەروەها جەخت کراوە کە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان بە دوای داواکاری گەلێکی بنەڕەتییە کە گریگترینیان بریتین لە: دیمۆکراسیەکی ڕاستەوخۆ و بێ ناوبژیوان، دادوەری و یەکسانی کۆمەڵایەتی و دارایی لە ئاستێکی بەربڵاو و هەوڵی بەپەلە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ دۆخی قەیراناوی ژینگە.

واژۆکەرانی نامەکە هەروەها لە بەشێکی تر لە نامەکەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە خۆیان پێوەندیدار بە داواکارییەکان و هاوڕێی ئەو بزووتنەوەی مێژووییە دەزانن هەوڵەکان بۆ ڕووخانی ڕواڵەتی ناڕازیانی ئەو بزووتنەوەیان ئیدانە کردووە و زیادیان کردووە: نازناوگەلێک وەکوو دژە ژینگە، توندڕەوی، ڕەگەزپەرستی، خراپکاری و هتد نمایشتە و نالکێتە ئەو بزووتنەوەوە تەنانەت ئەگەر مێدیاکانی پارتی دەسەڵاتدار و وتەبێژانی دەوڵەت بیانەوێت ئێمە بە ئەو پرسانە ناچار بکەن.

بزووتنەوەی ناڕەزایەتی بە نایەکسانی کۆمەڵایەتی و سیاسەتە ئابوورییەکانی ئیمانۆیل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ناسراو بە هێلەک زەردەکان کە وەکوو بزووتنەوەیەکی بێ وێنە لە مێژووی کۆماری پێنجەمی ئەو وڵاتە ناودەبرێت، لە زیاتر لە هەفت مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا بووەتە ناوەندی سەرەنجەکان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە و دەوڵەت چەندین جار ناچار بووە بە کشانە دواوە لە بەرانبەر خواستەکانیان.

ئەو بزووتنەوە سەر بە هیچ لایەن و پارتێکی سیاسی نییە بە هۆی جووڵەیەکی خۆبەخشی خەڵکی لە ناڕەزایەتی بە هەوڵی دەوڵەت بۆ بەرز کردنەوەی ماڵیات پێک هات. لەم نێوانەدا ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایتەییەکان وەکوو هاندەری سەرەکی ئەو بزووتنەوە نابێت لەبیر بکرێت.

News Code 26387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =