بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری پەکەکە عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێكه‌وتی ٢ی ئایار له‌گه‌ڵ ئۆجالان دیداریان ئه‌نجام دا و دوێنێ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی مافپه‌روه‌رانی ئاسرین فائیك ئه‌رۆل، نه‌ورۆز ئوویسال و ڕێزان ساریجه كه هاوكات پارێزه‌ری ئۆجالانن، ده‌رباره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان له شاری ئیسته‌نبووڵ ساز كرد.
ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی ئیمڕاڵی په‌یامێكیان ئاراسته‌ی ڕای گشتی كردووە و تێدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە «له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا پێویستی به ڕێككه‌وتنێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستییه‌كی زۆر به ڕێبازێكی دانوستانی دیموكراتی هه‌یه كه دوور بێت له كولتووری دژایه‌تی و شه‌ڕ.»
پارێزه‌ر فائیك ئه‌رۆل ڕایگه‌یاند، چاوپێكه‌وتنه‌كه له ٢ی ئایار ئه‌نجام دراوه. به‌ڵام دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه له ڕێی كاربه‌ده‌ستانی زیندان ده‌قی په‌یامێك به ئیمزای عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه ڕاده‌ستی ئه‌وان كراوه. به گوته‌ی ناوبراو دره‌نگ گه‌یشتنی په‌یامه‌كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران دره‌نگ لێدوان بده‌ن.
ئۆجالان لەو پەیامەدا وتوویەتی: "له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا پێویستی به ڕێككه‌وتنێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستییه‌كی زۆر به ڕێبازێكی دانوستانی دیموكراتی هه‌یه كه دوور بێت له كولتووری دژایه‌تی و شه‌ڕ."
ئەوەشی وتووە کە " ئێمه ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و هه‌رێمه‌كه به هێزی نه‌رم واته هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتووری چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به شه‌ڕ و ڕێبازه‌كانی تووندوتیژیی جه‌سته‌یی. "
جەختیشی کردووە کە " ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، له چێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیدا كێشه‌كانی سووریا دوور له كولتووری شه‌ڕ، له‌م دۆخه‌ی كه تیایدان له چێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی سووریا و به ڕوانگه‌ی دیموكراتیی خۆجێیی كه به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی مسۆگه‌ر كراوه، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌م چێوه‌یه‌دا پێویسته هه‌ستیارییه‌كانی توركیاش ببینرێن. "
هەروەها ئاماژەشی بە دۆخی زیندانیانی سەر بە حزبەکەی کردووە کە مانیان لە خواردن گرتووە و وتوویەتی بارودخۆ تەندروستیان لە هەموو شتێک گرینگترە.
بۆچوونی ئێوە