گرژی نێوان ئێران و ئەمریکا خەریکە توندتر دەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی پاگەندەی کرد واشنتۆن چالاکیگەلێکی لە لایەن ئێرانەوە بینیوە کە نیشانەی ئەگەری توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسە شەڕخوازانەکانی خۆیدا پاگەندەی کرد واشنتۆن کارگەلێکی لە ئێرانەوە بینیوە کە باس لە توند بوونەوەی ئەگەری ئاڵۆزییەکان دەکات.

شیاوی باسە ئەو پاگەندە یەک ڕۆژ پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی پاگەندەی کرد پاپۆڕی هێرشبەری ئابراهام لینکۆڵن و بۆمب هاوێژەکەی وەکوو هۆشدارییەک دژی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگیر دەبن.

پەمپێئۆ لە درێژەی قسەکانی خۆی زیادی کرد: کارگەلێک دەبینین کە ئێمە دەگەیێنێتە ئەو باوەڕە کە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان بەڕێوەیە.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە ئەمریکا هەموو هەوڵە پێویستەکان هەم لە ڕوانگەی ئەمنیەتی و هەم لە ئەو بوارەوە کە ترامپ بژاردەی بەربڵاوی لە بەردەستدایە لە ئەگەری ئاڵۆزییەکان، دەگرێتە پێش.

News Code 26385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =