بەڕێوە چوونی دووبارەی هەڵبژاردن لە ئەستەنبۆڵ نیشانەی دیکتاتۆریە

پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاند کە بەڕێوە چوونی دووبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئەستەنبۆڵ نیشانەی دیکتاتۆریەکی ئاشکرایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا (جەهەپە) ڕایگەیاند کە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە شارێک وەکوو ئەستەنبۆڵ نیشانەی دیکتاتۆریەکی ئاشکرایە.

ئەو پارتە ڕایگەیاند کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ئیراەی نەتەوەکەی لە ناو بردووە و یاسا پێشێل دەکات.

پارتی ئۆپزیسیۆنی تورکیا وتیشی: دەسەڵاتێک کە ئیرادەی نەتەوەکەی لەناو دەبات و چاوپۆشی لە یاسا دەکات،دیمۆکراتیک و ڕەوا نییە بەڵکوو دیکتاتۆریەکی تۆخە.

شیاوی باسە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ هەڵدەوەشێتەوە و ئەبێ دیسان هەڵبژاردن بکرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ ی مارس، ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو نوێنەری پارتی کۆماری خوازی گەلان لە دژبەرەکانی پارتی دەسەڵاتدار وەکوو شارەوانی ئەستەنبۆڵ هەڵبژێردرا.

News Code 26384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =