نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە توندبوونەوەی شەڕی کوردستانی سووریا

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای لەبەرچاو نەگرتنی جووڵەی تەکفیرییەکان لە میحوەری باکووری سووریا لەبارەی توند بوونەوەی پێکدادانەکان لە ئەو میحوەرە نیگەرانیی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لەبارەی  توند بوونەوەی پێکدادانەکان لە باکووری سووریا  دەربڕی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو داوای پاراستنی  گیانی خەڵکی سڤیل لە ڕەوتی پێکدادانەکان لە باکووری سووریا دەکات.

گۆترێش هەروەها داوای لە ڕووسیا کردووە هەوڵ بدات بۆ ئاگربڕ لە باکووری سووریا.

قسەکانی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێکدادانەکانی باکووری سووریا لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە بچووکترین ئاماژەیەک بە جووڵەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو ناوچە خۆی دەبوێرێت.

News Code 26383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =