تۆکمە کردنی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق خواستی دوو نەتەوەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی بەڕێوە چوونی ڕێککەوتنەکانی نێوان تاران-بەغدای هەنگاوێکی بەنرخ لە ڕێگای پەرەسەندنی پێوەندییەکانی دوو وڵات زانی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی شەوی ڕابردوو لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە جێگیربوونی ئاسایش، سەقامگیریی و یەکگرتوویی لە وڵاتی عێراق، وتی: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین و بە دوای ئەوەین کە پێوەندی دۆستانەمان تۆکمەتر ببێتەوە و ڕێککەوتنە هاوبەشەکان، هەرچی خێراترە بەڕێوە ببرێن.

ڕۆحانی وێڕای پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە سەرۆک کۆمار، دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، وتی: دوو وڵات لە زۆربەی پرسە هەستیارەکانی ناوچە و نێودەوڵەتی ڕوانگەی هاوشێوەیان هەیە و هیوادارین بتوانین لە سێبەری هاوکاری و هماهەنگی هاوبەش، گەشەی ناوچەکە و پێوەندی نزیکتری دوو وڵاتی دۆستی ئێران و عێراق ببینین.

ڕۆحانی هەروەها ئاماژەی کردە سەر هێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و وتی: ئەو دەست درێژیانەی ئیسرائیل هەر ڕۆژە بەردەوامن و پێویستە وڵاتانی ئیسلامی لە ئەم بوارەدا زیاتر چالاک ببنەوە و بەر بە دەست درێژییەکانی ئەو ڕژێمە بگرن.

سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی کردە سەر ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و لەوانە دروست کردنی کێشە لە سەر ڕێگای هەناردە کردنی نەوتی ئێران و وتی: هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەبێ لە دۆخی هەستیاری ئێستا تێبگەن و بە هاوکاری یەکتر  بەر بە زۆربێژییەکانی ئەمریکا بە ئامانجی دروست کردنی ئاژاوە لە ناوچەکە بگرن.

عێراق دژی هەر جۆرە ئاڵۆزیەکە لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری عێراقیش لە ئەو گفتوگۆوە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە حەسەن ڕۆحانی، دەوڵەت و نەتەوەی ئێران وتی: پێوەندی ئێران و عێراق لە سەر بنەڕەتی مێژوویی و فەرهەنگی و بەرژەوەندی هاوبەشی دوو نەتەوەکە دانراوە و ئێمە لە سەر پەرەی ئەو پێوەندییە پێداگری دەکەین.

ناوبراو دۆخی ئێستای ناوچەکەی نیگەرانکەر وەسف کرد و زیادی کرد: ئێمە چەندین جار ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆمانمان لە سەر پرسەکانی ناوچەکە ڕاگەیاندووە. عێراق دژی هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەیە و هەرگیز قبووڵ ناکات خەڵکی دراوسێ، موسڵمان و برای ئێران، لە گەڵ بچووکترین خەسار و ئازار بەرەوڕوو ببێتەوە.

News Code 26380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =