ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ هەڵوەشێندرایەوە

دامەزراوەى هەڵبژاردنەکانى تورکیا بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی  ئەنجامی هەڵبژاردنى شارەوانى ئەستەنبۆڵ و دەبێ دووبارە بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا  دامەزراوەى هەڵبژاردنەکانى تورکیا بڕیاریدا کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ئەستەنبۆڵ دووبارە بکرێتەوە.

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دامەزراوەکە، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى پێشووى هەڵبژاردنى شارەوانى ئەستەنبۆڵ و دووبارەکردنەوەى دەرکرد.

هاوکات، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ٢٣ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەکو رۆژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبۆڵ دیاری کردووە.

بڕیارەکەى دامەزراوەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا دواى داواکاری ئاکەپە دێت کە داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانى ئەستەنبۆڵی کردبوو.

  

News Code 26379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =