ئێران تەسلیمی ئەمریکا نابێت/ فرۆشی نەوتی ئێران هیچکات نابێتە سیفر

"عەلی واعز" لای وایە ئێران هیچکات تەسلیمی واشنتۆن نابێت و رێگەیەک بۆ فرۆشی نەوتی خۆی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا دەدۆزێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – جەواد حەیران نیا: دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ لە بەرجام  کشایەوە و هاوکات گەمارۆکانی ڕابردووی لە دژی ئێران سەپاندەوەو گەمارۆی نوێی ئابووریشی بە سەردا سەپاند و ڕایگەیاند وڵاتانێک کە هاوکاری بازرگانی ئێران بکەن، لەو گەمارۆیانەدا دەگلێن.

بەشێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ٧ی ئەگێستی ٢٠١٨ چالاک کران و واشنتۆن ڕاشیگەیاند کە دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سیفر و داوای لە کڕیارانی نەوتی ئێران کرد کە خۆ ببووێرن لە کڕینی نەوتی ئێران. ئەم بڕیارەش رۆژی ٥ نوامبێر لە دژی ئێران چالاک کرا و لەمناوە چەندین وڵات و لەوان چین، هیند، ئیتالیا، یۆنان، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایوان و تورکیا توانیان بۆ درێژەی کڕینی نەوت لە ئێران مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆکان لە واشنتۆن وەرگرن. بەڵام هەمدیسان ئەمریکا لە رۆژانی ڕابردوو کۆتایی مۆڵەتی بەری کرانی ئەو وڵاتانەشی ڕاگەیاند.

لە بەرامبەردا یەکێتی ئەورووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەسەفی قووڵی خۆی بۆ کشانەوەی یەکلانەی ئەمریکا لە بەرجام و داسەپاندنەوەی گەمارۆی نەوتی و تەنگەژەی ناڤۆکیی نوێ لە دژی ئێران دەربڕی و جەختی لە پابەندبوونی بە بەرجام کردەوە.

لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ دوکتۆر عەلی واعز بەڕێوەبەری پلانی ئێران لە گرووپی نێودەوڵەتیی قەیران ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* لە پاش بڕیاری ئەم دواییەی ترامپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەمارۆگەلی هاوپەیوەند بە پلانی ناڤۆکی ئێرانی داسەپاند. ئێوە ئەو بڕیارەی ئەمریکا چۆن لێکدەدەنەوە؟

ـ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاشکرا هەوڵ دەدا ئێران بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بخاتە ژێر گوشارەوە. تەنگەژە نوێیە ناڤۆکییەکان بۆ تەڤلکردنی واژۆکەرانی دیکەی بەرجام بە واشنتۆن و پێشێل کردنی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە گرینگە نێودەوڵەتییە ئەنجام دەدرێت.

دەوڵەتی ترامپ بە هیوایە بەو بڕیارە، ڕووسیا چێکردنی دووهەمین ڕاکتۆری ئەتۆمی بووشێهر ڕابگرێت و چین دەستهەڵگری ڕەوتی ئیش کردن لە ڕاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک بێت. واشنتۆن هەروەها بە هیوایە بەو هەوڵانە تاران ناچار لە پەنابردنە بەر هەڵمەتی تۆڵەستێنانە بکات و ئەوەش بەش بە حاڵی خۆی هەلی تەریک خستنی زیاتری ئێران بۆ واشنتۆن دەڕەخسێنێت.

* دۆناڵد ترامپ لەم دواییەدا وتوویەتی عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کەلێن و کەمایەسییەکانی نەفرۆشتنی نەوتی ئێران لە بازاڕدا پڕ دەکەنەوە. ئایا ئەو دوو وڵاتە دەتوانن کەمایەسییەکانی نەوت قەرەبوو بکەنەوە؟

ـ ڕەنگە عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی بەرهەم هێنەری نەوتی بتوانن کەمایەسییەکانی نەوتی ئێران قەرەبوو بکەنەوە، بەڵام بازاڕی نەوتی قورس دەکەوێتە تەنگەژەوە.

هەر جۆرە ئاڵۆزییەکی زیاتر لە ڤێنێزۆئیلا یان باشووری عێراق دەتوانێ نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بکات.

* ئایا ئەوان دەتوانن هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێننە سیفر؟

ـ بە دیفرگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران دوورە لە زەین، چونکە تاران هەمیشە دەتوانێ رێگەیەک بۆ فرۆشی نەوتەکەی لە بازاڕی ڕەشدا بدۆزێتەوە. بەوەشەوە پێدەچی واشنتۆن لە ڕازی کردنی وڵاتانی چەکداری بە هێزی وەک چین، هیند و تورکیا بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی هاوردەی نەوتیان لە ئێران سەرکەوتوو بووە کە ئەوەش بەش بە حاڵی خۆی دەتوانێ هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێنێتە کەمترین ئاستی مومکینی لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوو و ئەنجامەکەشی هەڵپەسانی یەگجار زۆر هاوکاتی ڕکوودی ئابووریی ئێرانە. ئەوی لەمناوە دوور لە زەین، ناچار کردنی ئێران بە تەسلیم بوون یان ڕووخانی ئابووریی ئەو وڵاتەیە.

* وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دواییەدا دۆناڵد ترامپی لە تیمی ب (جان بۆڵتۆن) جودا کردەوە. ئایا ئێوە لاتان وایە ترامپ بە بێ بەهادان بە تیمی ب حەز بە دانوستان لە گەڵ ئێران دەکات؟

ـ پێدەچێ ئەوی ترامپ دەیەوێ واژۆ کردنی گرێبەستی مامەڵەیەکی باشتر لە گەڵ ئێرانە. بەوەشەوە ئەو ناتوانێ بەو تیمە ئەمنییەی ئێستای بەو ئامانجە بگات. کێشە لەوە دایە کە پریزیدێنت ترامپ هەرکاتێک بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران گونجاو دەبینێ، تیمی ئەمنی نیشتمانی ئەو پێشگری لێ دەکەن  و داوای لێ دەکەن کە تووشی هەڵە نەیەت (هەڵەیەک کە ئەوان لایان وایە پریزیدێنت ئۆباما تووشی بوو).

ئەگەر پریزیدێنت ترامپ سەبارەت بە دانوستان لە گەڵ تاران شلگێر بێت، دەبێ نوێنەری ئێران دیاری بکات و ئەویش لە دەرەوەی ئۆردووگای بۆڵتۆن / پەمپێئۆ؛ کەسێک کە خاوەن پێشینەی کاری ئیجابی لە گەڵ ئێران بێت.

News Code 26378

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =