بۆڵتۆن ئەمریکا بەرەو شەڕی ئێران و ڤێنزۆئێلا هان دەدات

جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و نوێنەری ئەو وڵاتە لە دانوستانە ناڤۆکییەکان کاردانەوەی نیشان دا بە لێدوانەکەی جان بۆڵتۆن بۆ ڕەوانەکردنی کۆپاپۆرە و بۆمب هاوێژی ئەمریکی بەرەو کەنداوی فارس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و نوێنەری ئەو وڵاتە لە دانوستانە ناڤۆکییەکان، لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: ڕاستە، جان بۆڵتۆن دەمانکێشی بۆ لای شەڕ لە گەڵ ئێران و ڤێنزۆئێلا؟ هیچکات شەڕێکم پێ شک نایەت کە ئەو خوازیاری دەسپێکی نەبووبێت، دۆناڵد ترامپ لە کوێیە؟

ئەو پەیامە لە کاردنەوە بە بەیاننامەی رۆژی ١٥ی گوڵانی جان بۆڵتۆن کە ڕایگەیاندبوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆپاۆری فرۆکەهەڵگر و بۆمبهاوێژ ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکات، هەتا پەیامێکی ڕۆشن و بێ گروگۆڵ بداتە ئێران، بڵاوبۆتەوە

بۆڵتۆن لەو بەیاننامەیەدا پاگەندەی کردبوو: ئەمریکا گرووپی کۆپاپۆری هێرشبەری ئابراهام لینکۆڵن و بۆمبهاوێژەکانی ڕەوانەی شوێنی چالاکیی سێنتکام (فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا) دەکات هەتا پەیامێکی ڕوون بۆ ئێران بێت و تاران بزانێت کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانانمان بە هێزێکی لێهاتووەوە وەڵام دەدرێتەوە.

شایانی باسە، ئەوە یەکەمجار نییە کە ئابراهام لینکۆڵن ڕەوانەی ناوچە دەکرێت، بەڵام ئەو هەنگاوە لە هاوکاتە لە گەڵ بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکانی واشنتۆن – تاران، بە جۆرێک داسەپاندنی شەڕێکی دەروونی لە دژی ئێران دێتە ئەژمار.

News Code 26375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =