دوایین دەستکەوتەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران روونوێنی کران

دوایین دەسکەوتەکانی هێزی زەوینی ئەرتەش لە بواری بەرگریدا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جێگری هاوئاهەنگی ئەرتەش لە کۆمەڵەی پیشەسازیی شەهید زەرهەرەنی نزاجا پەردەیان لەسەر لادرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی و پیشاندانی چەندین پارچە لە دەسکەوتەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش، ئەمیر سەرتیپ کیومەرسی حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش، فەرماندە و بەرپرسانی ناوەندی بەرهەم هێنان، تۆکمە و نۆژەن کردنەوە شەهید زەرهەرەنی نزاجا بەڕێوە چوو.

ئەمیر سەیاری لەو ڕێوڕەسمە وتی: ئەمڕۆ لەم ناوەندە، توانیومانە بەهیزەوە دەسکەوتە گرینگەکانی بواری بەرگری بەرهەم بهێنین و بەو کارە توانست و بایەخی وڵاتەکەمان لە ناوچەدا بردۆتە سەرێ.

جێگری هاوئاهەنگی ئەرتەش جەختی لەوە کرد: لە سای گەنجانی بە ئیمان، داهێنەر و لێهاتووی وەک پێرسۆنێلی پیشەسازیی شەهید ڕەزهەرەن کە بە عەشق و ئەنگێزەوە کار دەکەن، بەهێزتر دەبین.

سیستەمگەلی ڕوونوێنی کراوی ئەمڕۆی کۆمەڵەی پیشەسازیی شەهید ڕەزهەرەنی نزاجا بریتین لە:

ـ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "فەراز ٢٢٠"، کە توانایی گەشت لێدانی بە بازنەی سەد کیلومەتر بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن ھەیە و بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێری بەردەوام دەتوانێ بسوڕێتەوە و هەروەها خاوەن توانستی ھەڵگرتنی بیست کیلۆ بار و کەرەستەی ناسکردن و دیدی بە شەو و ڕۆژی هەیە.

ـ سیستەمی کۆنترۆڵ کردنی لەیزەری، ئەو سیستەمە موشەکی لەیزەری ھەتا مەودای پێنج و نیو کیلۆمەتر کۆنترۆڵ دەکات. هەروەها بەو پێیەی بە مووشەکگەلی لەیزرییەوە دەلکێت، دەتوانێ چەشنی جۆربەجۆری مووشەکی لەیزریی کۆدداری بە ئاستێکی بەرزی چالاکییەوە، بھاوێژێت.

سیستەمی کامێرای سەروو بەرزایی، ئەم سیستەمە دەتوانێ مرۆڤێک لە مەودای ١٥ کیلۆمەتری و ئۆتۆمبیلێک لە مەودای ٢٠ کیلومەتری  بە ڕادەی ١٥٠ ھێندە گەورە بکاتەوە و پیشانی بدات.

سیستەمی ئەپتیکی "تۆپی ٢٣ میلی مەتری"، ئەم سیستەمە بریتییە لە کامێرایەکی دیجیتاڵی بە توانایی گەورەکردنەوەی ٣٠ ھێندە کە ئەمەش ئاستی چالاکیی تۆپەکە دوو ھێندە بەرز دەکاتەوە.

ھێزگەی ھەتاویی گەڕۆک، بە توانایی بەرھەمھێنانی پێنج کیلوڤات، ئەو وزەخانەیە توانای کۆنتڕۆل لە رێگەی دوور لە ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکانە و ڕاپۆرتی پەیتا پەیتای ڕەوتی شارژبوونەوە و چۆنیەتی شارژی شانەکان بە تیشکی هەتاو ڕادەگەیێنێت و دەتوانێ کامیرای گوردانێک دابین بکات.

لولەی تایبەتیی تانکی "چیفتەن"، ئەو پاژە لە ناوخۆی تانک بە کار دەهێنیرێت و پشت لوولەکە فێنک دەکاتەوە و ناهێڵێ گاز یان ئاگری پاش تەقینەوەی مووشەک دزە بکاتە ناوی ژووری تانکەکە و ئاستی هەستیاریی ئەو پاژە بە هۆی جۆری کاردکردنی لە تانکدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاسایشی گیانی پێرسۆنێلی تانکەکە.

News Code 26374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =