بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی کەناڵی سومریە نیوز، سیستەمی دژە تیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری موسڵ ئەندامێکی تەکفیری مەترسیدار و گرینگ کە بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئامادە دەبوو، ناسیەوە و دەستگیریان کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکەوتوو بووە.
وەزارەتی بەرگری عێراق پووشپەڕی دوو ساڵ لەمەوپێش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە چی دیکە هیچ ناوچەیەک لە موسڵ لە کۆنترۆڵی داعش نەماوە. سەرەڕای ئەوە هێشتا پاشماوەکانی داعش لە بڕێک لە ناوچە کان جێگیرن و هەرچەند ماوەیەک ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
بۆچوونی ئێوە