نوجەبا پێوەندی دارایی لە گەڵ سوپای پاسداران ڕەتکردەوە

گرووپی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا رەخنەی لە هەندێ سیاسەتوانی عێراقی گرت بە هۆی هاودەنگی لە گەڵ ئەمریکا بۆ تۆمەت دان لەوان و سوپای پاسداران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە وەڵام بە پاگەندەکانی جودی هود کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە سەر ئەوەی کە بەرخۆدانی عێراق لە سوپای پاسداران پارە وەردەگرێت و ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شارەکانیان جەختی کرد کە ئەمریکا بە هێنانە ئاراوەی ئەو پرسە ناڕاستە هەوڵ دەدات جگە لە هان دانی بیری گشتی، نیشتمان پەروەری ئەو بزووتنەوە بباتە ژێر پرسیارەوە.

گرووپی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە پێوەندیی لە گەل سوپای پاسداران پێوەندیەکی بە پرسی داراییەوە نییە، لە برێک لە سیاسەتوانە عێراقییەکانیش بە هۆی هاودەنگی لە گەڵ ئەمریکا لە تۆمەت دان دژی بەرخۆدان و سپای پاسداران بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم دواییەدا جودی هود کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە گفتوگۆ لە گەل یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی عێراق پاگەندەی کرد کە سوپای پاسداران ساڵانە تێچوویەکی زۆر بۆ دابینی دارایی گرووپە عێراقییەکان لەوانە بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا دەدات.

News Code 26369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =