بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، موحەمەد ئێسماعیلی، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو عێراقیانە کە بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە ڕۆژدا داخوازن، کەمتر لە ٦ هەزار کەس نین.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کە ڕاگەیێندرا ڤیزای سەفەر بۆ ئێران خۆڕاییە ئەو ڕێژەیە هیچ کەم بوونەوەیەکی نەبووە و زیادیشی کردووە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوو لە خۆڕایی کردنی ڤیزەی سەفەر لە نێوان ئێران و عێراق بە پێی ڕێککەوتنی دوو دەوڵەتەکە هەواڵی دا.
بۆچوونی ئێوە