ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ فەلاح حەسەن: پاش چه‌ندین مانگ له شه‌ڕ و رووبه‌ڕوبوونه‌وه، له كۆتاییدا گروپی تیرۆریستیی داعش دوایین مۆڵگه‌ی خۆی له باغۆزی سووریا له‌ده‌ستدا و كۆتایی به ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش هێنرا.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه گورزێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین مۆڵگه‌ی ئه‌و گروپه له نزیك سنوره‌كانی عێراق، به‌و مانایه نیه كه كۆتایی به داعش هێنرابێت وه‌ك گروپێكی چه‌كداری كه توانای هێرشی كوشنده‌ی هه‌بێت له‌شه‌ر ئاستی جیهان.
داعش و شوێنكه‌وتوه‌كانی به‌رده‌وامن له چالاكی له وڵاتانی جیاجیا و رۆژانه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نن له‌ڕێی ده‌زگا و ماڵه‌په‌ڕه ئهلكترۆنییهكانیانهوه.
به‌پێی چه‌ند داتایه‌ك كه تۆڕی هه‌واڵی (BBC) كۆی كردونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه كه سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له سوریا و عێراق له كۆتایی (۲۰۱۷)وه، ساڵی رابردو داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له (۳) هه‌زار و (۶۷۰) هێرش له سه‌رانسه‌ری جیهان راگه‌یاندووه، كه به تێكڕا هاوتایه له‌گه‌ڵ (۱۱) هێرش له رۆژێكدا، هه‌روه‌ها له دو مانگی یه‌كه‌می ساڵی (۲۰۱۹)شدا، (۵۰۲) هێرشی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بو كه باغۆز گه‌مارۆ درابوو.
ژماره‌ی هێرشه‌كانی داعش لە ئاستێکی بەرزدا ماونه‌ته‌وه
مانگی ئه‌یلولی (۲۰۱۸) ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی راگه‌یاندوون، گه‌یشته لوتكه. پێده‌چێت ئه‌مه په‌یوه‌ندیدار بێ به‌وه‌ی له‌و مانگه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له هه‌جین له باكوری باغۆز ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه هێزێكی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بوو.
ئه‌و گرووپه جیهادییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێرشه‌كانی زیاد كرد وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به گروپه‌كه چ له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بون و چ له هه‌ر جێیه‌كی تر ئه‌ویش له‌پێناو لابردنی سه‌رنجی جیهان و سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆی.
هه‌رچه‌نده عێراق و سوریا به‌رده‌وام پشكی شێریان به‌ر ده‌كه‌وت له هێرشه‌كانی داعش، هاوكات ئه‌فغانستان و سۆماڵ و فلیپین و نه‌یجیریا و نیمچه دورگه‌ی سینا له میسر به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هێرشه‌كانیان تیایدا ئه‌نجام ده‌درا.
هێرشه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئاستی جیهان
له په‌یامێكی پێشتردا، سه‌ركردایه‌تی داعش به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسیان له راگه‌یاندنه‌كه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردو كرد كه باسی له تێكشكانی داعش كرد و جه‌ختیشی له‌وه كردبوه‌وه كه هێشتا ئه‌و گروپه كۆتایی نه‌هاتوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مۆدێلی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له (۲۰۱۷)وه كۆتایی هاتوه به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه ئه‌و گروپه شاری موسڵی له عێراق و هه‌روه‌ها شاری ره‌قه‌ی له سوریا له‌ده‌ستدا. دوای ئه‌وه‌ش، داعش هه‌وڵی دا و تێكۆشا بۆ هێنانه‌كایه‌ی وێنای ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و گه‌شه‌كردو كه له‌سه‌ر بنه‌مای بوژانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كۆن بنیاتنراوه.
چۆن داتاكانی چالاكییه‌كانی داعش كۆكراونه‌ته‌وه
داتاكان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر بنه‌مای هێرشه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی خودی داعش كۆكراونه‌ته‌وه كه له‌ڕێی ئاژانسی هه‌واڵی نه‌شر بڵاوكراونه‌ته‌وه له تۆڕی تێلگرام.
داتاكان هه‌موو ئه‌و هێرشانه له‌خۆ ده‌گرن كه داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی لێ راگه‌یاندون. زۆرینه‌ی هێرشه‌كانی كه داعش رایگه‌یاندون و له‌ڕێی رۆژنامه‌ی (نبأ) بڵاویكردونه‌ته‌وه به‌بێ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی سه‌ربه‌خۆ، له داتاكاندا ئاماژه‌یان پێ نه‌كراوه.
داعش به فه‌رمی رایگه‌یاندبو كه له وڵاتانی وه‌ك عێراق و سوریا و لیبیا و میسر و یه‌مه‌ن و سعودیه و جه‌زائیر و خوراسان و قه‌وقاز و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌تایبه‌ت فلیپین، هه‌روه‌ها سۆماڵ و رۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا به تایبه‌ت نه‌یجیریا بونی هه‌یه.
هه‌ندێ له لقه‌كانی داعش له وڵاتانی وه‌ك سعودیه و جه‌زائیر، هه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام بدایه بڵاویان ده‌كرده‌وه به‌ڵام هه‌ندێ له قهكانی تری وه‌ك قه‌وقاز، به ده‌گمه‌ن راگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی هێرشیان بڵاو ده‌كرده‌وه.
پێشتر داعش له رێی پڕوپاگهندهكانیهوه ئاماژه‌ی به زیادكردنی چالاكییه‌كانی كرد له تونس، ئه‌و وڵاته‌ی كه تاوه‌كو ئێستا داعش نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ستبهینێت له‌دوای هێرشه‌كه‌ی ساڵی (۲۰۱۵) بۆ سه‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی. داعش بۆ یه‌كه‌مجار بونی خۆی وه‌ك گروپێك له بوركینا فاسۆ راگه‌یاند.
له كۆی ئه‌و (۳۶۷۰) هێرشه‌ی كه داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی لێ راگه‌یاندوه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له (۲۰۱۸)دا، (۱۷۶۷) هێرش به ته‌نها له عێراق ئه‌نجامدراون و (۱۱۲۴) هێرشی دیكه له سوریا.
به‌ڵام ساڵی رابردو به‌هه‌مان شێوه زیادبونێكی به‌رچاو له چالاكییه‌كانی داعش له‌لایه‌ن لقه‌كانی تری ئه‌و رێكخراوه‌وه به‌دی كرا. وا پێده‌چو كه گروپهگه بیه‌وێ قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه له عێراق و سوریا به‌ری گهوتبون و واپێدهچو بیه‌وێ به‌بیر خه‌ڵكیی بهێنێته‌وه كه گروپه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش چالاكیی هه‌یه.
له (۲۰۱۸)دا داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی (۳۱۶) هێرشی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ (۱۸۱) هێرشی دیكه له نیمچه‌دورگه‌ی سینا له میسر و (۷۳) هێرش له سۆماڵ و (۴۴) له نه‌یجیریا و (۴۱) له یه‌مه‌ن و (۲۷) له فلیپین.
له سێ مانگی یه‌كه‌می (۲۰۱۹)دا داعش (۴۴) هێرشی له نه‌یجیریا راگه‌یاندوه كه هه‌مان ژماره‌ی ئه‌و هێرشه‌یه كه له كۆی ساڵی (۲۰۱۸)دا له هه‌مان ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیداوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه، لقی رۆژئاوای ئه‌فه‌ریقای داعش داوا له موسوڵمانان ده‌كات یه‌كبگرن و بچنه پاڵ لقی گروپه‌كه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گروپه ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامی بیانی.
ژێدەر؛ سبەی
بۆچوونی ئێوە