بۆڵتۆن هەڕەشەی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگر و بۆمب هاوێژ لە ئێران دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە ناردنی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگر و بۆمب هاوێژ بۆ ناوچەکە هەواڵی دا تا بە بڕاوی خۆی هۆشداریی بداتە ئێران سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشێک دژی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بی بی سی، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە درێژەی پێداگری لە سەر سیاسەتە دژبەرانەکانی خۆی، لە ناردنی بۆمب هاوێژ و پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەواڵی دا تا بە قسەی خۆی وەڵامێک بێت بە ئاماژە و هۆشدارییەکانی ئێران دژی تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

بە پاگەندەی ڕۆیتێرز، ئەو کارە لە کاردانەوە بە ئەگەری هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام دەبێت.

لەهەمان پێوەندیدا، بۆڵتۆن پاگەندەی کرد: ئەمریکا پاپۆڕی گرووپی هێرشبەری ئابراهام لینکۆڵن و بۆمب هاوێژەکان دەنێرێتە ناوچەی چالاکی سێنتکام تا پەیامێکی ڕوون بێت بۆ ئێران لە سەر ئەوەی کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یا هاوپەیمانەکانی لە گەڵ وەڵامی توند بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئاڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە لینکۆڵن دێتە ناوچەکە لە حاڵێکدا کە هاوکات لە گەڵ چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، ئەو کارە ئامێری گوشار بۆ شەڕی دەروونی دژی ئێران دێتە ئەژمار چونکوو لینکۆن مانگێک پێش ئێستا بەرەو ناوچەکە ڕێکەوتووە و بۆڵتۆن خەریکی دروست کردنی شەڕی دەروونییە.

News Code 26361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =