ئەمریکا چوارشەمە سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

مێدیایەکی ئەمریکی پاگەندەی کرد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە یەکەم ساڵڕۆژی چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەشێکی نوێ لە ئابووری ئێران گەمارۆ دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیوس بە گێڕانەوە لە ٢ سەرچاوەی سەر بە دەوڵەتی واشنتۆن لە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ خستنە سەری گەمارۆی نوێ لە سەر بەشێکی تر لە ئابووری ئێران هەواڵی دا.

چاوەڕوانی دەکرێت شەپۆلی نوێی گەمارۆکان ڕۆژی چوارشەمە هاوکات لە گەڵ یەکەمین ساڵڕۆژی چوونە دەرەوەی ترامپ لە بەرجام، ڕابگەیێندرێت لە حاڵێکدا نادیارە چ بەشێک لە ئابووری ئێران دەکاتە ئامانج.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە واڵ ئێستریت ژۆرناڵ هەفتەی ڕابردوو پاگەندەی کرد ترامپ پاش نەوت بە دوای سنووردار کردنەوەی دانوستانە دۆلارییەکانی ئێرانە تا فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان بپێکێت لە حاڵێکدا بە پاگەندەی ئێکسیوس، گەمارۆ نوێیەکانی ئەم هەفتەیە دەتوانێت چییەتیەکی جیاوازی هەبێت.

پاگەندە دەکرێت کە ئامانجی دەوڵەتی ترامپ، بێ بەری کردنی ئێران لە پاشهاتە داراییەکانە لە حاڵێکدا هاوکات خوازیاری ڕێگری لە پەرەسەندنی ئابووری ئەو وڵاتەشە.

ئێکسیوس تەنانەت پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ترامپ چاوەڕوانە ئەو سیناریۆوە ٣ دەستکەوتی هەبێت کە بریتین لە ناچار کردنی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان، خاڵی کردنەوەی دەستی ئێران بە شێوەیەک کە ڕێبەرەکانی سەبارەت بە شێوەی تەرخان کردنی تێچووەکان دوور بینانەتر هەڵسوکەوت بکەن و لە کۆتاییدا بەدی هاتنی خولیای پووچی گۆڕاندنی دەسەڵات لە ئێران ئەو جۆرەی کە جان بۆڵتۆن دەیەوێت.

News Code 26360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =