ئەمیری داعش و بەرپرسی کوشتوبرەکانی ئەنقەرە و سوروچ دەستگیر کرا

ئەبو عوبەیدی، لە سەرکردە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش و تۆمەتباری سەرەکی کوشتو بڕەکانی ئەنقەرە و سوروچ لە لایەن سوپای دیمۆکراتیکی سووریاوە دەستگیر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، بە پێی زانیارییەکان، ئەلیاس ئایدین بە نازناوی ئەبو عوبەیدی، لە سەرکردە باڵاکانی داعش و تۆمەتباری ژمارە یەکی کوشتوبڕەکانی ئەنقەرە و سوروچ لە ناوچەی دەیروزوور لە لایەن هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریاوە دەستگیر کراوە.

ئەلیاس ئایدین کە لە دۆسیەی سەرەکی داعش لە ئەستەنبۆڵ لە ژێر ناوی " ڕێبەری ئەستەنبۆڵی داعش: ناسراوە یەکێک لە ئەو تیرۆریستانەیە کە لە لایەن تورکیا شوێنی گیراوە و لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیایە.

تا ئێستا زانیاریەک لە سەر پێوەندی تورکیا لە گەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا بۆ ڕادەست کردنەوەی ئەو تیرۆریستە مەترسیدارە بڵاو نەبووەتەوە.

News Code 26359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =