فیلمی دەرهێنەرێکی کورد نیشانەی "ئەڵماس"ی بێرمەنگامی وەدەستهێنا

فیلمی سینەمایی گوڵ‌ نەسا لە دەرهێنانی ستار چەمەنی گوڵ هێمای ئەڵماس و خەڵاتی باشترین فیلم‌ هەڵگریی یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرمەنگامی لە وڵاتی بەریتانیا مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی گوڵ‌ نەسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و سناریۆی ڤیدا ساڵحی بە نوێنەرایەتی لە ئێران رۆژی ٢٨ ئاڤریل (٨ی گوڵان) لە بەشی ڕکابەریی فیلمگەلی سینەمایی یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرمەنگام نمایش درا و توانی هێمای "ئەڵماس" (Diamond) وەک گرینگترین خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە مسۆگەر بکات.

شایانی باسە، لیژنەی داوەرانی ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرمەنگام خەڵاتی باشترین فیلم‌ هەڵگرییان ئاراستەی محەمەد فەکووری، فیلم‌ هەڵگری گەنجی فیلمی گوڵ‌ نەسا کرد.

 یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرمەنگام کە بە هاوکاریی شارەوانی ئەو شارە و بۆ ماوەی ٤ رۆژی کاری لە ٢٥ تا ٢٨ی ئاڤریل (٥ تا ٨ی گوڵان) بەڕێوەچوو، یەکێکە لە گرینگترین فێستیڤاڵەکان و ئارشیوەکانی فیلمی جیهانە کە هەموو ساڵێک نزیکەی ٢٥٠ فیلمی سەربەخۆ کە لە سینەماکانی بەریتانیا نمایش دەدرێن یان لە فێستیڤاڵەکانی جیهانی خەڵاتی بردۆتەوە ئاراستەی لیژنەیەکی پۆسپۆڕ بە ناوی بیاف (BIAFF) دەکات و لە ئەنجامدا باشترینەکان لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵات دەکرێن.

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە شلێر باهیر دەرهێنەری کوردی دانیشتووی لەندەن و بەفرین ڕەشید شێوەکاری ناسراوەی کورد بە نوێنەرایەتی لە ستافی فیلمی گوڵ‌نەسا خەڵاتەکانیان لە داوەرانی ئەم خولە وەرگرت و هاوکات بەفرین ڕەشید وەک دیارییەک لە لایەن کۆمەڵگای کوردەوە تابلۆیەکی نەورۆزیی ئاراستەی شارەوانیی لەندەن کرد.

فیلمی سینەمایی گوڵ نەسا کە بەسەرهاتی دوو کەسایەتی بە ناوەکانی گوڵ مەمەد و گوڵ نەسا وەک ژن و مێردێکی ئەفغانییه کە پاش کۆچی نایاساییان بۆ ئێران لە کورەخانەیەکی ئاجورپەزیدا ئیش دەکەن و لە شوێنی کارەکەیان تووشی ڕووداوگەلی جۆراوجۆر دێن و ژیانیان بە بارێکی دیکەدا دەگۆڕێت، لە سەرەتای ساڵی ڕابردووی هەتاوییەوە نمایشی جیهانی خۆی دەست پێکردووە و تا ئێستا لە ٢٥ فێستیڤاڵی نێونەتەوەییدا بەشدار بووە.

ئەم فیلمە لە ماوەی بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکاندا توانیویەتی چەنەین خەڵاتی گرینگی وەک باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلم گرتنەوە، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین ئەکتەری ژن لەو فێستیڤاڵانە بە دەست بێنێت.

شایانی باسە فیلمی گوڵ نەسا لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە"وە بەرهەم هاتووە و ستار چەمەنی گوڵ و یووسف کەریمی-ش بەرهەم هێنرانی فیلمەکە بوونە.

News Code 26356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =