هاویشتنی زیاتر لە ۶۰۰ مووشەک لە فەلەستینەوە بەرەو ئیسرائیل

هاویشتنی زیاتر لە ۶۰۰ مووشەک لە لایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە بۆ ئیسرائیل و شاردنەوەی ئاماری کوژراوانی ئیسرائیلی لە لایەن تێلاڤیڤەوە نوێترین هەواڵەکانی غەزەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە ڕۆژی رابردوو تا ئیستا زیاتر لە ۶۰۰ مووشەک بەرەو ناوچە داگیر کراوەکان هاویشتراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ژێر مووشەکەکانی بەرەی بەرخۆداندا خەساری قورسیان بەرکەوتووە.

 سەرەڕای سانسۆری توندی تێلاڤیڤ لەبارەی ئەو خەسارانە و ژمارەی کوژراوەکانی  هێرشی مووشەکی فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان بەڵام میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی تەنیا ئاماژەی بە کوژرانی 3 کەس کردووە.

 سوپای ئەم ڕژێمەش دانی بەوەدا ناوە کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیان لە ڕۆژهەڵاتی بەیت حانوون  و ئۆتۆمبێلێکیشیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی غەزە بە مووشەکی کورنیتی بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین تێکشکێندراوە.

News Code 26354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =