دۆزینەوەی بەردینەی ٩٥ ملیۆن ساڵەی قرژاڵ لە شیلی

گرووپێک لە لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی فوسیل (بەردینە)ی ٩٥ ملیۆن ساڵەی قرژاڵێکیان بە قەبارەی یەک سکەی ٢٥ سێنتی دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، گرووپێک لە لێکۆڵەرە نێودەوڵەتییەکان بە رێبەرایەتی خاویر لاکی کۆنینە ناس، فوسیلی قرژاڵێکی پلاتیپوسی ٩٥ ملیۆن ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە پرسیاری زۆری لە میشیکی لێکۆڵەران دروست کردووە.

ئەو فوسیلە کە لە نزیمی زنجیرە کێوەکانی ئاند لە شیلی دۆزواوەتەوە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی مامناوەندی کێرتاسە واتا ٩٠ بۆ ٩٥ ملیۆن ساڵ پێش. ئەو قرژاڵە  بچووکە بە ناوی زانستیCallichimaera perplexa دەناسرێت و تایبەتمەندییەکانی بەستێنی نوێی بۆ تەواوی بوونی ژیان دروست دەکات. ئەو قەرژانگە لە ناوچە کەنارییەکان ژیاوە.

لاک لەم بارەوە دەڵێت Callichimaera perplexa جۆرێکی تاقانە و سەیرە. ئەو فوسیلە نیشانی دەدات چلۆن جۆرە نوێیەکانی ئاژەڵەکان تەواوی بوون و ئێستا بڵاو بوونەتەوە.

News Code 26351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =